لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر ئێوارە ئاهەنگى مەقام و بەستەى هەولێر بەڕێوەچوو

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر ئێوارە ئاهەنگى مەقام و بەستەى هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەى رۆژی سێشەمە 2022.3.15، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، ئێوارە ئاهەنگى مەقام و بەستەى هەولێر لەلایەن هونەرمەندانى تیپى قەڵا و منارەى هەولێر بەڕێوەچوو.
لەئێوارە ئاهەنگەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان و جەماوەرێکى زۆر ئامادەى بوون، لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەندى شارى هەولێر چەندین مەقام و بەستە و حەیران پیشکەشکرا و ئیوارەکەیان رازاوەتر کرد.