لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، ماراسۆنی (سۆزێک بۆ ڕوحی د.فەرسەت سۆفی) بۆ ئافرەتان ئەنجامدرا

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، ماراسۆنی (سۆزێک بۆ ڕوحی د.فەرسەت سۆفی) بۆ ئافرەتان ئەنجامدرا

پێنجشەمە 2022.3.17، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، پارێزگاى هەولێر لەژێرناویشانی (سۆزێک بۆ ڕوحی د.فەرسەت سۆفی) ماراسۆنی ئافرەتانى لەپارکی شانەدەر ئەنجامدا.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەسرەت سۆفى، براى جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفى و هێڤار فەرسەت سۆفی و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و یاریدەدەری پارێزگار و مامۆستایان و وەرزشوانان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەشداربووانى ماراسۆنەکە و سەرپەرشتیارانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان خەڵات بەسەر براوەکانى ماراسۆن و میدالایی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانى ماراسۆنەکە دابەشکرا.