بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕیکخراوى سویدۆى سویدى، چەند چالاکییەکى لەسەر قەڵاى هەولێر ئەنجامدا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕیکخراوى سویدۆى سویدى، چەند چالاکییەکى لەسەر قەڵاى هەولێر ئەنجامدا

پێنجشەممە 2022.3.17، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری EJCC/پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسانى ئیدارى و نوێنەرانى بەشێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕیکخراوى سویدۆى سویدى بەهەماهەنگى کۆمسیۆنى باڵاى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروبارى پەنابەران، لەڕێگەى بەرنامەى گەنجان لەژێرناونیشانى (نەورۆز بۆ پێکەوە ژیان) چەند چالاکییەکى لەسەر قەڵاى هەولێر بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز و بەبەشدارى سەرجەم پێکهاتەکانى شارى هەولێر ئەنجامدا.