لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، کەرنەڤاڵى هونەرى منداڵانى ئەنجامدرا

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، کەرنەڤاڵى هونەرى منداڵانى ئەنجامدرا

پێنجشەمە 2022.3.17، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى سەر بەبەڕێوەبەرایەتى گشتیی پەروەردەى هەولێر، کەرنەڤاڵى هونەرى منداڵانى ئەنجامدا.
لەکەرنەڤاڵەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانى دیکە و مامۆستایان ئامادەی بوون، چەندین گۆرانى و تابلۆى هونەرى لەلایەن منداڵانى ژمارەیەک لە باخچەى منداڵانى شارى هەولێر پێشکەشکرا، پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێر خەڵات و دیارى بەسەر منداڵان دابەشکرا.