لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، کۆڕێکی شیعری بۆ ژمارەیەک شاعیری هەولێر ئەنجامدرا
پێنجشەمە 2022.3.17، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیهكانى 12ههمین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، بەڕێوەبەرایەتى چالاکى وێژەیی هەولێر، لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە یەکێتی نووسەرانی کورد، کۆڕێکی شیعری بۆ ژمارەیەک شاعیری شاری هەولێر ئەنجامدا.
لەکۆڕەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەکی دیکە لەنووسەر و هونەرمەند و شاعیران ئامادەی بوون، لەلایەن پارێزگاری هەولێر پارچە شیعرێک بۆ هەولێر پێشکەشکرا و پاشان لەلایەن شاعیرانەوە چەندین پارچە شیعر پێشکەشکرا، ئینجا پارێزگاری هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەند کرد.