لەهەولێر، کۆنسێرتێک بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامدرا
پێنجشەممە 2022.3.17، بەئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و جەماوەرێکی زۆر لە هونەر دۆستان، ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی بەهاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەهوڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا، بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە کۆنسێرتێکی موزیکی بۆ کۆمەڵێک ژەنیاری نێودەوڵەتی سازکرد.