لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى فۆتۆگرافی(هەولێر لەدیدی مندا) کرایەوە

لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر،  پێشانگایەکى فۆتۆگرافی(هەولێر لەدیدی مندا) کرایەوە

هەینی 2022.3.18، لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز و یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەپارکی شار، پێشانگای فۆتۆگرافی(هەولێر لەدیدی مندا) بۆ وێنەگر جەمال یاد کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەیریەک لە جێگرى پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە وێنەگر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.