بۆجاری دووەم يانەی ئافرەتانی هەولێر، نازناوی خولی فوتسالی کچانی کوردستانی بردەوە

بۆجاری دووەم يانەی ئافرەتانی هەولێر، نازناوی خولی فوتسالی کچانی کوردستانی بردەوە

هەینی 2022.3.18، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی16ی پارتی و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و تارق عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ژمارەیەکی تر لەوەرزشوانان و جەماوەری هەردوو یانە، یاری کۆتایی خولی فوتسالی کچانی کوردستان، لەنێوان هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێر و ئافرەتای دهۆک لەهۆڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر بەڕێوەچوو.
لەیارییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو یانە، یانەی ئافرەتانی هەولێر توانی بە 7 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لەیانەی ئافرەتانی دهۆکی بباتەوە و بەمشێوەیەش یانەی ئافرەتانی هەولێر نازناوی خولەکەی بەرزکردەوە.
جێگەی باسە، لەقۆناغی کۆتایی خولەکەدا چوار یانە ڕکابەرییان لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکرد، بەمەش دووەم جارە یانەی ئافرەتانی هەولێر نازناوی خولی فوتسالی کچانی کوردستان بباتەوە.