لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، ئێوارە ئاهەنگى بەستە و حەیران بەڕێوەچوو

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، ئێوارە ئاهەنگى بەستە و حەیران بەڕێوەچوو

هەینی 2022.3.18، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەپارکی شار، ئێوارە ئاهەنگى بەستە و حەیران لەلایەن ژمارەیەک لەحەیرانبێژ و هونەرمەندانى شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەئێوارە ئاهەنگەکەدا کەهەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ئیسماعیل مینە، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان و جەماوەرێکى زۆری شاری هەولێر ئامادەى بوون، لەلایەن ژمارەیەک حەیران بێژ و هونەرمەندانى شارى هەولێر چەندین بەستە و حەیران پیشکەشکرا و ئیوارەی پارکی شار و دامێنی قەڵای سەربەرزی هەولێریان ڕازاوەتر کرد.