لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، پێشانگاى (هۆیەکانى فێرکردن و کارى دەستى) بۆ مامۆستایان کرایەوە

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، پێشانگاى (هۆیەکانى فێرکردن و کارى دەستى) بۆ مامۆستایان کرایەوە

شەممە 2022.3.19، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لەچوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، لەگەلەرى بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان، پێشانگاى (هۆیەکانى فێرکردن و کارى دەستى) بۆ مامۆستایانى سنوورى بەڕێوەبەراتى پەروەردەى دەشتى هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى هەولێر کرایەوە.
لەپێشانگایەکەدا کەهەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و سابیر کانەبى، بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەشتى هەولێر و بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان و بەڕیوەبەر و مامۆستایانى ژمارەیەک لە باخچەکانى منداڵان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لەمامۆستایانى بەشداربووى پێشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.