پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) کرد

شەممە 2022.3.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی 27ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) ، سەردانی مەکتەبی سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) کرد و لەلایەن غەفور مەخمورى، سکرتێرى گشتیى و کارگێر و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى بەگەرمی پیشوازی لێکرا.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی 27ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) ، تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK) و پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان شارەکەمان هەبێت، تاوەکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەشی هاوڵاتییانی هەولێری پایتەخت بکەین".
لەلایەن خۆیەوە، سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (YNDK)، سوپاسی پارێزگاری هەولێرکرد و خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بەڕێزیان نیشاندا و ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی دووپاتکردە.