شاندێکى پەرلەمانتارانى ئەکپارتى، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد
شەممە 2022.3.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانتارنى ئەکپارتى کرد کە پێکهاتبوو لە عفیف دەمیکران، پەرلەمانتارى پێشووى ئەکپارتى و فەهمى ئوزتونج، پەرلەمانتارى ئەکپارتى و محەمەد جیلان، جێگرى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەکپارتى، بەیاوەرى هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر و هیمداد سەباح پەرلەمانتارى کوردستان.
لەدیدارێکدا، کە هەریەک لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بوون، تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە تێكڕاى بوارهكانى بازرگانى و پیشهسازى و وهبهرهێنان و فهرههنگى و مرۆیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتاى تورکیا کرایەوە و باس لە بارودۆخى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.
لەلایەن خۆیەوەیانەوە شاندى میوان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییەی کە لێی کرا و تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەی خۆیان و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.