پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازى کرد لە دایک و باوکى (ئومێد نامق) و (دانەر نەبەز)

پارێزگارى هه‌ولێر،  پێشوازى کرد لە دایک و باوکى (ئومێد نامق) و (دانەر نەبەز)

شەممە 2022.3.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، دواى گەڕانەوەیان لە گەشتی عومرە بۆ مەککەى پیرۆز، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لەدایک وباوکى هەریەک لە(ئومێد نامق) و (دانەر نەبەز)ى حەوت مانگان کرد، کە بەهۆى لافاوەکەی ڕۆژی 17/12/2021ى شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا.
لەدیادەرەکەدا کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەرى EJCC/پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانەویان، ڕایگەیاند: "ئێوە کەس و کارى ئێمەن، ئیمەش هەرچیمان پێ بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانى ئێوەى بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە سروشتیە ئامادەین و درێغی لێناکەین، خوداى گەورە عەمرەکانتانى قەبوڵکردبێت و گیانی قوربانیان خستبێتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینى شاد کردبێت".
لەلایەن خۆیانەوە، دایک وباوکى (ئومێد نامق) و (دانەر نەبەز)ى حەوت مانگ، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ هاریکارى و یارمەتیدانیان و ڕێکخستنى گەشتی عومرە بۆ مەککەى پیرۆز، هەروەها زۆر سوپاسى گروپى گەلیاوەیان کرد کە هاوکارىان بوون لەم گەشتەدا.
جێگەى باسە شەوی 17/12/2021، به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ لافاو 15 شوێنی هەولێری گرتووەتەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان تەرمەکانیان دواى ڕووداوەکە تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌، بەڵام بۆماوەیەکى زۆر دواى لافاوەکە و گەڕانێکى زۆر لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خانەوادە و کەس و کاریانەوە توانرا تەرمى (ئومێد نامق) و (دانەر نەبەز)ى حەوت مانگان بدۆزرێتەوە.