سبەی کاتژمێر 4ـی ئێوارە لەپارکی شانەدەر، ئێوارە ئاهەنگی فراوانی جەماوەری و داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بەڕێوەدەچێت
شەممە 2022.3.19، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ئێوارەئاهەنگی جەماوەری فراوان و بەفەرمی داگیرساندنی ئاگری نەورۆز ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ، پارکی شانەدەری بەسەرکردەوە.
جێگەی باسە، سبەی یەکشەممە 2022.3.20، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە لەپارکی شانەدەر، ئێوارە ئاهەنگی فراوانی جەماوەری و بەفەرمی داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بەبەشداری هونەرمەندان (نازدار، ڕۆمی هەرکی، ئەلەند حازم، ئەیاد حسێن، کارمەند ڕەواندزی، ئاڤان عوسمان) بەڕێوەدەچێت.