لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، کار و چالاکییەکانی 12هەمین فیستڤاڵی ئازادی و نەورۆز و فلمی سینەمای کوردی (شیرین) نمایش کرا

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، کار و چالاکییەکانی 12هەمین فیستڤاڵی ئازادی و نەورۆز و فلمی سینەمای کوردی (شیرین) نمایش کرا

شەممە 2022.3.19، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئیسماعیل مینە، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیکە لەهونەرمەند و هونەردۆستان، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لەچوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، لەهۆڵی سینەمای ئیمپایەر، کار و چالاکییەکانی 12هەمین فیستڤاڵی ئازادی و نەورۆز و فلمی سینەمای کوردی (شیرین) لەدەرهێنانی حسێن عەلی نمایش کرا.