پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی كوردی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی كوردی


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی كوردی، گرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.
ئومێد دەکەین سەری ساڵی نوێی کوردی و سەرەتایی دەستپێکی بەهاری ئەمساڵ و نەورۆزی جەژنی ئازادی و خۆڕاگری و بەرخودان و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری، ببێتە ماییەی بەرقەرابوونی ئاشتی و خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ هەموولایەک و نەمانی قەیرانەکان و خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى بۆ کوردستانیان بەتایبەتی و جیهان بەگشتیی.
جارێکی دیکە نەورۆزتان پیرۆزبێت، هیواخوازین لە كەشێكی خۆشی بەهار و لەسایەی ئەو ئاسایش و ئارامیەی لەکوردستان بەرقەرارە، سەیران و خۆشیەكانتان بەڕێوەببەن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.3.20