پارکی شەهید سامی عبدالرحمن ڕووناک کرایەوە

پارکی شەهید سامی عبدالرحمن ڕووناک کرایەوە

بۆ بایەخدان بە ڕێکخستنەوە و جوانکاری ژینگەیی و ڕەخساندنی سروشتێکی شایستە بۆگەشتیارو هاوشاریانی شاری هەولێری خۆشەویست، فەرمانگەی پارکی شەهید سامی عبدالرحمن، لەسنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی بەشی ٸەندازە و چاکردنەوەی پارکی سامی عبدالرحمن لەچوارچێوەی کارەکانیان، هەڵسان بە دانانی چەندین جۆری بلاجکتۆر و ٸینارەی نوێ بۆ ڕووناک کردنەوەی باخچە و تەواوی شۆستەو شەقامەکانی نێو پارک، بۆئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن لەشەوانیشدا سوود لەخزمەتگوزاری و پێداویستیەکان ببینن و هەروەها لە کەشێکی ٸارام و سروشتی شەوانەی پارکدا کاتەکانیان بەسەربەرن.