پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەکان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تیمە تەندروستیەکانی کرد
سێشەممە 2022.3.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بۆ ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ئامادەکراوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، هەروەها دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لەچونە سەیران و پابەندبونی هاوڵاتییان لە پاراستنی ژینگە لەسەیرانگە و شوێنە گشتیەکان، سەردانی بازگەکان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تیمە تەندروستیەکان و بەشێک لەو خانەوادە و هاوڵاتییانە کرد کە بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لەسەیرانگاکان کردبوو.