بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کولێژى تەکنەلۆجى هەولێر فیستیڤاڵى داهێنانى تەکنەلۆجیا 4ى ئەنجامدا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کولێژى تەکنەلۆجى هەولێر فیستیڤاڵى داهێنانى تەکنەلۆجیا 4ى ئەنجامدا

سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممە 2022.3.30، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆکى زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى کولێژى تەکنەلۆجى، کولێژى تەکنەلۆجى هەولێر سەربەزانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر فیستیڤاڵى داهێنانى تەکنەلۆجیا 4ى ئەنجامدا.
دواى کردنەوەى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، بەڕێز پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە ڕاگر و مامۆستایانى کولێژى تەکنەلۆجى هەولێر و قوتابیان و بەشداربووانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.