به‌نزیکەى (700) ملیۆن دینار، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە هەریر و باسرمە دانرا
رۆژی سێشەممە 2022.4.12، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتی دیموکراتى کوردستان، له‌ڕێوره‌سمێكدا، به‌گوژمه‌ى (694,950,000) شەش سەد و نۆوەد و چوار ملیۆن و نۆسەد و پەنجا هەزار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى تەمویلى تایبەتى وەزارەتى شارەوانى، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (کۆنکرێتکردنى شەقام و گەڕەکەکانى سەرتیش و شێروانە) لەسنوورى شارەوانى هەریر و شارەوانى باسرمە دانرا.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و نزار مەلاغەفار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئیبراهیم شێخەڵا، قائیمقامى قەزایى شەقڵاوە و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانیەکان و بەڕێوەبەرى ناحییەى هەریر و ژماره‌یه‌كى دیكه له به‌رپرسانی ئیدارى ناوچه‌كه و هاوڵاتییان ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له هاوڵاتییانى دەڤەرەکە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، لەئێستاشدا جگە لە ئەنجدامدانى ئەم پڕۆژانە کە لەبەرنامە و پلانى ساڵى 2021 بوون، وەکو پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمساڵ 2022 لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى وەزارەتەکان ئامادەکاری و پلانێکى باشمان داڕشتووە، بۆ ئەوەى لەچەند مانگى داهاتوودا دەست بکەین بەئەنجامدانى پڕۆژەى خزمەتگوزارى زیاتر، ئومێد دەکەین لەداهاتوودا بتوانین خزمه‌تگوزارى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به سنوورى قەزایی شەقڵاوە و ناحییە و گوندەکانى بکەین".