لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە 6 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ قیڕتاوکردنى جووت سایدى فیدراڵ لە کۆیە

لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە 6 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ قیڕتاوکردنى جووت سایدى فیدراڵ لە کۆیە

لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (6,300,000,000) شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار، بۆ تەواوکردن و قیڕتاوکردنى شەقامى جووت سایدى فیدراڵ لە ناوەندى قەزایی کۆیە.
لەئێستادا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.4.19