لەژێرچاودێرى پاریزگارى هەولێر و ئامادەبوونى سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ڕۆژى ژینگەى کوردستان بەرز ڕاگیرا

لەژێرچاودێرى پاریزگارى هەولێر و ئامادەبوونى سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ڕۆژى ژینگەى کوردستان بەرز ڕاگیرا

رۆژی شەممە 2022.4.16، لە ڕؤژى ژینگەى کوردستان، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و ئامادەبوونى عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکى تر لە بەپرسانی ئیداری سنووری پارێزگای هەولێر و ژینگە دۆستان، لەبەرزاییەکانى کەسنەزان لەڕێورەسمێکدا ڕۆژى ژینگەى کوردستان بە ئەنجامدانى چەند چالاکییەک لەلایەن ڕێکخراوى ئاڤیارى ژینگەیی بەرز ڕاگیرا.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا جەختى لەوەکردەوە پارێزگاریکردن لە ژینگە، بەرپرسیاریێتی ئاینی و نیشتیمانییە و نەتەوەیی و مرۆڤایەتییە، گوتیشى: "بە پاراستنی ژینگە ژیانى مرۆڤ پارێزراو دەبێت. ئەو کارەش تەنیا بە حکومەت و هاونیشتیمانیان ناکرێت، بەڵکو دەبێت هەردوولا هاوکارى یەکتربن".
پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ئامادەبووان ژمارەیەک باڵندە و ئاژەڵ ئازادکران و هەڵمەتێکی دارچاندن و پاککردنەوە بەڕێوەچوو.