پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتی
بەبۆنەی (47) مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئومێدەکەین یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی دیکە، بەتەبایی و یەکڕیزیی دەسکەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنن.
لەم یادەدا، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان مەڵبەند3ی یەکێتیی و پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان هەبێت، تاوەکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییانی سنوورى پارێزگاکەمان بکەین.
جارێکى دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2022.6.1