زیاترلە(138)هەزار گەشتیار، ته‌نها لە سێ ڕۆژی جەژن سەردانی هەولێریان كردووە

زیاترلە(138)هەزار گەشتیار، ته‌نها لە سێ ڕۆژی جەژن سەردانی هەولێریان كردووە

تەنها لە سێ رۆژی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزى ئەمساڵ زیاتر لە (138) هەزار گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عێراق سەردانی شارى هەولێر و سەنتەری شاریان كردووە و زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و نووستنیان بۆ دابین كراوە.
لەبارەیەشەوە ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت: "بەهۆی ئاسانكاری لە ڕێكارەكانی پێشوازیكردن لە گەشتیاران وباشتر پێشوازیكردن لە گەشتیاران، وایكرد كە ژمارەی گەشتیاران لەڕوو لە هەڵكشان بێت، هەروەها لەنێو شار و قەزا و ناحیەكانی سەر بە هەولێریش زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و تەختی نووستن بۆ گەشتیاران دابین كرابوون، لەئێستاش گەشتیاران سەردانی هەولێر دەكەن".