پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، بریندارەکانی کارەساتی لافاوی کۆڕێ بەسەر دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، بریندارەکانی کارەساتی لافاوی کۆڕێ بەسەر دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، بریندارەکانی کارەساتی لافاوی کۆڕێ بەسەر دەکاتەوە

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیان ئەمشەو 1-5-2024 هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بە یاوەری دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سەردانی ئەو بریندارانەی کرد کە ئێوارە ئەمرۆ بەهۆی لافاوی ناحیەی کۆڕێ لە قەزای پیرمام، بریندار بوون و بەداخەوە ئافرەتێکیش گیانی لەدەستدا …
لە رووداوەکە سێی ئافرەتی دیکەش بریندار بوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.
لە میانی سەردانەکەیدا هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت پەرۆشی خۆی بۆ رووداوەکە نیشانداو هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی بۆ بریندارەکان خواست و پزیشکەکانیش راسپێردران هەرچی پێویستە بۆ سەلامەتی بریندارەکان درێغی نەکەن. هەروەها ئامادەباشی پارێزگای هەولێریشی بۆ هەر هاوکاریەک نیشاندا، هاوکات سەرەخۆشی ئاراستەی بنەمالەو کەس و کاری ئەو قوربانیە کرد کە بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا …

شایەنی باسە بەهۆی باران بارینەکەی ئەمڕۆی ناحیەی کۆڕێی دیواری گۆڕستانی ناحییەکە رووخا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و ئافرەتێکیش گیانی لە دەستدا …