دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی وڵات پارێزانی کوردستانى کرد
دیاربەکر...
پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی وڵات پارێزانی کوردستانى کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شاندى یاوەرى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر لە وڵاتى تورکیا، سەردانی بارەگاى پارتی وڵات پارێزانی کوردستانى کرد و لەلایەن مستەفا ئوزچیلیک، سەرۆکى پارتی وڵات پارێزانی کوردستان PWK پێشوازى لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵی خۆى بە سەردانەکەى بۆ شارى دیاربەکرد و بەشدارییان لە پیشانگاى میزۆپۆتامیا بۆ کشتوکاڵ و گەشت و گوزرا لە شارى دیاربەکرد دەربڕى، هەروەها سوپاسی هەموو پاڵپشتیەکى پارتی وڵات پارێزانی کوردستانى کرد بۆ هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان بەدەست هاتووە و گوتى: لەگەڵ هەموو ئەو دۆخە نالەبارەی کە لێرە هەبووە، خوازیارین گەلەکەمان لێرە بە ئاشتی و دیالۆگ بە مافاکانی خۆیان بگەن، هیچ ڕێگرییەک نەبێت لە کاری سیاسی حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانیش بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتین بۆ چارەسەری پرسەکان، ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هیواخوازین بەردەوم بن و هیچ کۆسپ وتەگەرەیەک نەیەتە ڕێگاتان.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، چەند بابەتێکى دیکەى گرینگی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و ڕوڵ و پێگەی کورد گفتوگۆى لەبارەوە کرا و ئاماژە بە ڕۆڵ و کاریگەری پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیانەکان کرا لە دەستپێکردنەوەى پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و پاڵپشتی کردنى هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە.
لەکۆتاییدا هەردوولاش هاوڕابوون لە پێویستی هاوکاری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هاوکاری زیاترى نێوانیان.