سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لەعێراق HITEX 2022 کرایەوە

سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لەعێراق HITEX 2022 کرایەوە

سەرلەبەیانى رۆژی دووشەممە 2022.6.27، بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکومه‌تى هەرێم و کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم و د.جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتى هەرێم و ژمارەیەکە دیکە لەبەرپرسان و ئەندازیاران، سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لەعێراق HITEX 2022 لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
جێگەى باسە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداریان تێداکردووە و بۆماوەى 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.