وەزارەتی کارەبا ئاماری بەرهەمی وزەی ناوخۆی بڵاوکردەوە
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌رهه‌مى وزەی ناوخۆ و هه‌نارده‌كراو بۆ تۆرى نيشتمانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له مانگى كانوونى دووه‌م تاكو مانگى تشرينى دووه‌م
له ساڵى 2022 به MW، بەگوێرەی ئەم وێنە هاوپێچەیە.
تێبينى و زانياريه‌كان:
داتاكانى كاره‌با له كاتژمێر 12 ى شه‌و تۆمار ده‌كرێن به تۆماركردنى پێوه‌ره‌كانى وزه له وێستگه‌كانى (Export، Import) و (به‌رهه‌مى وزه‌ى وێستگه كارۆئاوى يه‌كان) دابه‌شى 24 كاتژمێر كراون تا تێكڕاى مێگاوات ده‌ربچێت.
هه‌ولێرو سليمانى و دهۆك و گه‌رميان به پێى پێوه‌ره‌كانى وزه بڕى وزه‌ى خۆيان به (MWh) وه‌رگرتووه كه هه‌موو شه‌وانه له دواى كاتژمێر 12ى شه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت و داتاكان تۆماركراون له هه‌ريه‌ك له وێستگه‌كان و كۆنترۆڵى ناوه‌ندى هه‌رێم و كۆنترۆڵى پارێزگاكان.
به‌رزترين خواست (Maximum Demand) به‌رزترين لۆد به به‌رزترين ئاستى خواستى كاره‌با دانانرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌با به‌به‌رده‌وام نادرێت به هه‌موو فيده‌ره‌كان له‌كاتى لوتكه‌دا (Peak) هه‌موو فيده‌ره‌كان له‌كاردانابن.
دابينكردنى كاره‌با بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم ته‌نها له‌به‌رهه‌مى ناوخۆ بووه.