پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى یەکێتى شەترەنجی عێراقى کرد
رۆژی یەکشەممە 2022.7.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە زافر عەبدولئەمیر، سەرۆکى یەکێتى شەترەنجی عێراقى و شاندێکى یاوەرى کرد.
لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدان و گرنگیدان بە هاوکاری لە بواری ئەنجامدانی پاڵەوانیەتى و چالاکییە وەرزشییەکان و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەولێری پایتەخت بۆ ئەنجامدانى پاڵەوانییەتیەکان و بەشداریکردن لە چالاکییە وەرزشییەکان کرا. پاشان سەرۆکى یەکێتى شەترەنجی عێراقى و شاندێکى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولیریان کرد بۆ رەخساندنى ئەم دیادارە و تیشکیان خستەسەر بەریوەچوونى پاڵەوانیەتى شەترەنجى عێراق بۆ کوڕان و کچانى خوار تەمەن 14 ساڵى کە لە هەولێرى پایتەخت و لەیانەى خانزاد بە بەشداری (110) یاریزانی کوڕ و کچ لە (16) پارێزگا بەڕێوەبچێت، هەروەها قەلغانى ڕێزلێنانیان پیشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەگەرمى خێرهینانیان، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کەئەم پاڵەوانیەتیە لەهەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت، وەکو پارێزگاى هەولێریش هەرچی پێویستە لە ئاسانکارى و هاوکارى ئامادەین پیشکەشتان بکەین".