لیژنەی باڵای ئەمنیی، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە
لیژنەی باڵای ئەمنیی، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە
رۆژی یەکشەممە 2024.9.29، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.
بەشێک لە بڕیارەکان، ئەمانەن:-
- نابێت لە ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بە هیچ شێوەیەک مۆبایل لە بنکەکانی دەنگدان ببرێتە ژوورەوە، ئەمەش لەپێناو زەمینەخۆشکردنی زیاتری ئازادی دەنگدەران.
- لە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەکردنی هاتووچۆ نابێت هەروەکو ڕۆژانی ئاسایی و هیچ شەقامێک داناخرێت.
- دەزگەکانی ڕاگەیاندن کە سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبێت پێشوەختە لە کۆمیسیۆن تۆمار کرابن و باجی کۆمیسیۆنیان پێبێت.