لەهەولێر هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنرا
لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 2019.11.25 لە ھۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بە بەشداریی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان و ژماریەکی دیکە لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئیداری، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ھەولێر هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنرا.