پارێزگاری هەولێر ستایشی فەرمانبەرێکی دەستپاک دەکات
رۆژی دووشەممە ٢٥.٧.٢٠٢٢ ( ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە فەرمانبەری نمونەیی ( نێچیرڤان فەرهاد) ئەمەش لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە مۆڕالیەی لە کاری پیشەیی خۆی ئەنجامی داوە، کە وەك بەرێوەبەری ژمێریاری کتێبخانەی گشتی هەولێر چەند جارێک بڕە پارەیەکی زۆری بە هەڵە وەرگیراوی گێراوەتەوە بانق و رادەستی کردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پارێزگاری هەولێر سوپاسنامەی پێشکەش کردو ستایشی دەستپاکی ناوبراوی کرد…