هەولێر... ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

هەولێر...   ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

هەولێر...
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4.11.2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دکتۆر ئیدریس هەرکی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستایان و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕێزلێنان لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی ڕێزلێنان و پێزانین لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو مامۆستایانە ڕێکخرابوو، کە توانیبوویان نازناوی نوێی زانستی بەدەستبهێنن و پلە ئەکادیمییەکانیان بەرز بکەنەوە .
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، ئاماژە بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا، بە تایبەتی لە بواری بەشداری و پێشکەوتن لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستهێنانی پێگەیەکی پێشەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایانی خاوەن نازناو و پلەی ئەکادیمیی نوێ کرد و بەهای زانست و خوێندنی باڵا و ڕۆڵی مامۆستایان لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە و بنیاتنانی نەوەیەکی زانا و شارەزا خستەڕوو. هەروەها، پشتیوانیی بەردەوامی پارێزگای هەولێری بۆ زانکۆکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و هەموو ئەو هەنگاوانەی خزمەت بە پێشکەوتنی زانست و خوێندنی باڵا دەکەن، دووپات کردەوە.