لە هەولێر ... ڕێورەسمی دەرچوونی خولی 21ی قوتابیانی زانکۆی پزیشكی بەرێوەچوو
لە هەولێر ...
ڕێورەسمی دەرچوونی خولی 21ی قوتابیانی زانکۆی پزیشكی بەرێوەچوو
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2026.11.3، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 21ی قوتابیانی زانکۆی پزیشکیی هەولێر كرد.
لەڕێورەسمەكەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستایان، و کەسوکاری قوتابییان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابییە دەرچووەکان بۆ گەیشتنیان بەم قۆناغەی تەمەنیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ژیانی داهاتوویاند.