لە پارکی شار.. بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، هەڵمەتێک ئەنجامدرا
لە پارکی شار..
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، هەڵمەتێک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.14، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بە بۆنەى ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشین، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر لە ژێر درووشمی "بەشدار ببە و خوێن ببەخشە گیانی سێ کەس لە مردن رزگاربکە" لە پارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشینى ئەنجامدا.
جێگەى باسە، 6/14 ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان (World Blood Donor Day)ـە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت کە وەکوو چالاکییەکی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن بەو کەسانەی کە نەخۆشن و پێویستیان بە خوێن هەیە و بەم شێوەیە بەخشینی خوێن ساڵانە گیانی چەندان ملیۆن مرۆڤ لە مەرگ ڕزگار دەکات.