پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 61مین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 61مین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ یادی شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە بەسەرکردایەتیی رابەری نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر، کە شۆڕشی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازییەکانەوە، له‌م یاده‌ پڕشكۆیه‌دا یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەی کوردستان دەکەینەوە كه‌ بەشداربوون.
شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، جگە لە بەدەستهێنانى چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی، کە یەکێک لە دەسکەوتە مێژووییەکانی رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 بوو کە دوژمنى ناچار کرد دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییە ڕەواکان دا بنێت، شۆڕشى دروستکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی سەرتاسەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان بوو لە لای هەموو هاووڵاتییانی کوردستان.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ئه‌م شۆڕشه‌ مەزنه‌ دەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە ڕێبەرایەتیکردنی گەلی کوردستان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، دەیان ساڵە پارتى هەمیشە چاوگەی هیوا و پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بووه‌ و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.
لە شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سڵاو بۆ بارزانی نەمر، سڵاو بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلەكەمان، سڵاو لەپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هه‌ولێر
2022.9.11