ئەمساڵ پرۆژەی ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر بەگوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێ….

ئەمساڵ پرۆژەی ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر بەگوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێ….


ئەمرۆ دووشەممە 19-9-2022 پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە جین یۆنیدا بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد…
پارێزگاری هەولێر وێرای بەخێر هێنانی شاندەکەی جایکا، دووپاتی کردەوە کە جایکا هەمیشە لە کارو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی لە هەرێمی کوردستان و هەولێر رۆڵی بەرچاوو کارای هەبووە، ئەوەش وای کردووە کە هەردەم لەلایەن حکومەت و جەماوەرەوە بەچاوی رێز تەماشایان بکرێ…
لەلایەن خۆیەوە جین یۆنیدا پیرۆزبای سەرکەوتنی کۆنفرانسی رێگیری کردن لە لافاوی هەولێری لە پارێزگار کردو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژاپۆن شارەزایی زۆری لە پرۆژەی ئاودێری هەیە و پرۆژەکانیشی لەو بارەوە لە کۆتایی دایەو ئێستاش هاتوون تاوەکو راو سەرنجی پارێزگار ببیستن دەربارەی هێنانی چەند کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بۆ هەولێر، بەڵام ئێستا سەرقاڵی دارشتنی پلانی گونجاوین، بۆیە بەلامانەوە گرنگە سەرنجی پارێزگاری هەولێر بزانین بە تایبەتی بۆ ئەو پرۆژە ئاودێریەی ئەنجام دراوە، چونکە لە مانگی دەی ئەمسال ژمارەیەك شارەزا دێنە هەولێرو دیراسەتی خۆیان دەخەنە روو….
لە لایەکی دیکە پارێزگاری هەولێر هەموو ئامادەباشییەکی بۆ جایکا خستە روو چونکە پرۆژەکانی جایکا لە رابردوو، ئێستا ، داهاتوو، مایەی خۆشحاڵین، گوتیشی بە جێبەجێکردنی نەخشەکانی ماستەر پلانی هەولێر، پایتەخت دەچێتە قۆناغێکی پێشکەتووتر…
ئومێد خۆشناو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کەوا
ئەمساڵ پرۆژەی ریسایکلین کردنی ئاوی هەولێر بەگوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێ…. ئەوەشی دووپاتکردەوە کە بۆ پرۆژەکانی داهاتووی جایکا، زۆر پرۆژەی ستراتیژی هەیە لە هەولێر کە دەکرێ وەك پرۆژەی موستەقبەلی مامەلەیان لەگەڵدا بکرێ، بۆ ئەوەش پارێزگاری هەولێر هەماهەنگی جایکاو بەشی قەیرانەکانی پارێزگای بە پەسند زانی تاوەکو بیرۆکەیان لەگەل ئاڵوگۆر بکرێ، بە تایبەتی پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشو هەواو پرسی وشکە ساڵی و پەرەپێدانی ئەجیندای کارکردن لەسەر تەوەری گەشتوگوزاری…
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق بیروبۆچوەنەکانی پارێزگاری بە سوودمەندو گرنگ وەسفکردو بەڵێنیدا کە هەولێر بکرێتە ئەولەویەتی کارەکان و زۆر بەجیدی کاری لەسەر بکرێ…