پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریر بە گوژمەی (1,446,203,000) دینار گەیشتە قۆناغی کۆتایی

پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریر بە گوژمەی (1,446,203,000) دینار گەیشتە قۆناغی کۆتایی



پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریر کە دیاری رێزدار نیچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ دانیشتوانی هەریر، گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و حەفتا لەسەدای پرۆژەکە کۆتایی پێهاتووە…
ئەم پرۆژەیە بە دیزاینێکی مۆدیرن نەخشەی بۆ کێشراوەو لەلایەن ئەندازیارانی پارێزگاو ئەندازەیی پارکەکان سەرپەرشتی دەکرێ و بودجەی تەرخان کراو بۆ پرۆژەکە دەگاتە (1,446,203,000)دینار ؛ هاوکات رووبەری زەوی پارکەکە دەگاتە(29,656) م2، بریاریشە لە ماوەی 365 رۆژ کۆتایی بە پرۆژەی دروستکردنی پارکەکە بێت…