پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2022.11.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕی قەیسەری بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەکەی کۆڵییەوە.

پاشان سەردانی نێو بازاڕى قەیسەرى و سەنتەرى شارى کرد و لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکانداران و کاسبکاران کرد و گوێی لە گلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر، بەهەموو شێوەک هەرچی لە بەرژەوەندی بازاڕ و کاسبکار و دوکاندار و هاوڵاتییانى شارەکەمان بێت و بتوانین جێبەجێبکەین بەدڵنیاییەوە درێغی ناکەین".