لە دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، کارگەی (LiLA COSMETICS)ـی بەسەرکردەوە

لە دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، کارگەی (LiLA COSMETICS)ـی بەسەرکردەوە

لە دیاربەکر...
پارێزگاری هەولێر، کارگەی (LiLA COSMETICS)ـی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری محمد قایە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە ناوچەی پیشەسازی دیاربەکرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کار و بەهەمی کارگەکە و ڕەوشی بەبازارکردنی کاڵاکانیان، سەردانی کارگەی (LiLA COSMETICS) "لیلا کۆسمەتیک"ـی بۆ جونکاری ئافرەتان کرد و لەلایەن خاوەنی کارگە و دەستەی کارگێڕی کارگەکە پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە هێڵی بەرهەمهێنان و چۆنیەتی کارکردن و جۆر و ڕێژەی بەرهەمی کارگەکەی بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیان بۆ خواستن.