پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEM PARTIـی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEM PARTIـی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEM PARTIـی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر، سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - DEM PARTIـی کرد و لەلایەن بنار دكين و عەباس شاهین، هاوسەرۆکانى لقى دیاربەکرى پارتەکە و بەدران ئستووک، پەرلەمانتارى پارتى ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی سەرکەوتنى کاندیدانى DEM PARTI لە هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەی شارەوانیەكان، دووپاتى کردەوە سەرۆك بارزانی هەمیشە جەخت لە سەر پرۆسەی ئاشتی و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکاتەوە و خواستى ئێمەش دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى ئاشتیە، ئێستاش کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێت لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتى لە تورکیا لە دەست بدرێت، جەختیشى لەوە کردەوە وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەوڵەکان بۆ دەسپێکردنەوە و سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بەردەوام دەبین و لەو پێناوەشدا هەرچى پێویست بێت، درێخى ناکەین.

پارێزگارى هەولێر هەروەها هیواى خواست سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەریی ئاشتیانە و پاڵپشتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بن بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان.

لەلایەن خۆیانەوە، هاوسەرۆکانى لقى دیاربەکرى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEM PARTI، خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانەکەى بەڕێزیان نیشاندا و جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان کردەوە و پاڵپشتى خواستەکانى پارێزگارى هەولێریان کرد و سوپاسى هەوڵ و کۆششەکانى سەرۆک بارزانیان کرد بۆ ئاشتى و دووپاتیان کردەوە کە ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە.