لە 81%ـى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان بەکۆتا هاتووە

لە 81%ـى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان بەکۆتا هاتووە

لە 81%ـى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان بەکۆتا هاتووە

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.5، ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى4 و بەرێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى جووت سایدی شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکیان بەسەر کردەوە.

لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی پڕۆژەکەیان کۆڵییەوە و دەستخۆشیان لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و کۆمپانیایی جیبەجێکارکرد بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.

پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى گەڕەکى 8ـى حەسارۆکان کە لەئێستادا لە 81%ـى کارەکانى ئەنجامدراوە و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش 110 ڕۆژە، بەگوژمەى (7ملیار و 499 ملیۆن و 326 هەزار 813 دینار) لەسەر داهاتى 100 % ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى گه‌لیاوه‌ بە کارکردنى ڕۆژانەى 250 کرێکار و زیاتر لە 100 ئامێر جێبەجێدەکرێت و پێکهاتووە لە دروستکردنى جووت سایدى شەقامى 60 مەترى بە پانتایی 15.5 مەتر بۆ هەر لایەک لە شەقامەکە و بەدرێژى 2870 مەتر کە گشت بڕگەکانى تێکەڵەڕێژکردن و دانانى بەردى شکا و فەرشکردنى چینى ستاپلایزەر لەخۆ دەگرێت لەگەڵ به‌ستنه‌وه‌ى به‌ شه‌قامه‌ لاوه‌كیه‌كانى ده‌وروبه‌رى، ئەوە جگە لە دانانى ئاوەڕۆیى لوولەیی بەزیاتر لە 3667 مەتر و ئاوەڕۆیى سندوقى 3.3 بە درێژى 1360 مەتر و ئاوەڕۆى سندوقی 2.2 بەدرێژى 760 مەتر.