لەهەولێر... کۆنفرانسی وێنەی کەمینە لەمێنتالێتی زۆرینەدا، ئێزدی وەک نمونە، بەڕێوەچوو.

لەهەولێر... کۆنفرانسی وێنەی کەمینە لەمێنتالێتی زۆرینەدا، ئێزدی وەک نمونە، بەڕێوەچوو.

لەهەولێر...
کۆنفرانسی وێنەی کەمینە لەمێنتالێتی زۆرینەدا، ئێزدی وەک نمونە، بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.11، بەئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بابە شێخى ئێزیدیان و د.عەبدوڵڵا سەعید، سەرۆکى یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامى کوردستان و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و ژمارەیەکى تر لە پیاوانى ئاینى و مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆران، لەهۆڵى سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێرى پایتەخت، لەژێر دروشمى(بەڕاستکردنەوەى وێنە شوێندراوەکانمان، پێکەوەژیانى کوردستان بەهێزتر دەکەین) کۆنفرانسی وێنەی کەمینە لەمێنتالێتی زۆرینەدا، ئێزدی وەک نمونە، بەڕێوەچوو.

لەگوتارێکدا پارێزگارى هەولێر تیشکى خستە سەر پێکەوە ژیانى ئاینى و یەکتر قەبوڵکردن و ئاشتەوایی کە بەشێکى گرنگى کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دامەزراوەکانى و کۆمەڵگا و تاک بە تاکى کۆمەڵگاى کوردستان بووە و لەلایەن خەڵک و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستانیش سەنگ و شوێنێکى تایبەتى خۆى هەیە، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەىى و ئاشتەوایی خاڵێکى بەهێزى هەرێمى کوردستان بووە و لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتى و وڵاتان و پشتیوانانى هەرێمى کوردستان بە گەورەیی لێی دەڕوانین.

پارێزگارى هەولێر وتیشى: "بەو هیوایەى ئەو بابەت و پانێلانەى لە کۆنفرانس پێشکەش دەکرێت کاریگەرى لەسەر بیرکردنەوە و ڕەنگدانەوەى لەسەر تەواوى کۆمەڵگا هەبێت"