ئەڵمانیا (20) ئامێری تایبەت بەڕووبەڕووبوونەوەى لافاوى ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان کرد

رۆژی یەکشەممە 2022.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ كلاوس دیتەر شترایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە حسێن کەلارى، بەڕێوەبەرى گشتیى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان لە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتی هەرێمى کوردستان و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەرى قەیرانەکان لە پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى دووپاتى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان وڵاتى ئەڵمانیا کردەوە، سوپاسى گەلى ئەڵمانیا و حکومەتى ئەو وڵاتەى کرد بۆ هەموو ئەو هاوکارى و هەماهەنگییەى کە پێشکەشى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەختیان کردووە.

لەلایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر سوپاسى پارێزگارى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و تەئکیدى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتى و هاوکارییە مرۆییەکانى وڵاتەکەى کردەوە.

لەکۆتایشدا، 20 ئامێری تایبەتمەند لە KRI لەلایەن کونسڵگەرى ئەڵمانیا لەهەولێر، کە لەلایەن تیمە ڕاهێنراوەکانی تایبەتەوە بەکاردەهێنرێن بۆ وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەى لافاو، ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کرا.