پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى(70)هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کرد
پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى(70)هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کرد
رۆژی یەکشەممە 2022.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى پیرۆزبایکردن بە بۆنەى (70) هەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى کرد.
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن لە تێکۆشان و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى، هەروەها تەئکیدى لەوەکردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر پاڵپشت و پشتیوانى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان و سەرجەم ئافرەتانین، ئومێد دەکەین هەمیشە لە بەرگریکردن لەخواست و داوا و مافەکانى ئافرەتان پێشەنگ و پێشڕەوبن.