خولی تۆپی پێی بچووکراوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆتایهات

خولی تۆپی پێی بچووکراوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆتایهات

خولی تۆپی پێی بچووکراوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆتایهات
ئێوارەی شەممە 2022.12.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و هاوڕێ ئیحسان، بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و بەرپرسی مانگی سووری قەتەری و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری هەماهەنگی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، لە ژێرناونیشانی (لە قەتەرەوە بۆ هەموو جیهان)، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهەماهەنگی مانگی سووری قەتەری و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی کۆتای هێنا بە خولێکی تۆپی پێی بچووکراوە کە بۆ سەرجەم کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامیاندابوو.