لە قوتابخانەى دیاری بنەڕەتی تێکەڵاو ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا
لە قوتابخانەى دیاری بنەڕەتی تێکەڵاو ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا
رۆژی شەممە 2022.12.17، لەڕۆژی ئاڵای کوردستان، بەئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەریوەبەرى پەروردەى ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایان و قوتابیان، لەقوتابخانەى دیاری بنەڕەتی تێکەڵاو، ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، دواى گوێگرتن لە سرودى ئەى ڕەقیب و دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕوحی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، لەلایەن قوتابیانى قوتابخانەکە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز کرایەوە.
جێگەى باسە، پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1999 بە بڕیارێك ئاڵای فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند و بە بڕیاری ژمارە 48 لە 19/6/2004 بڕیاری داوە ڕۆژی 17ی 12ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ئاڵا دیاری بکات و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا لەسەر دامودەزگا فەرمییەکان ئاڵا نوێ بکرێتەوە و بۆنەی تایبەتی بۆ ساز بکرێت. ساڵانەش لەم ڕۆژەدا وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئەو یادە دەكرێتەوە، چەندان بۆنە و یادكردنەوە و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان ئەم یادە بەرز ڕاگیرا.