پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ قائیمقام و سەرجەم بەڕیوەبەرى ناحییەکانى سنوورى قەزایی کۆیە کۆبۆوە
پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ قائیمقام و سەرجەم بەڕیوەبەرى ناحییەکانى سنوورى قەزایی کۆیە کۆبۆوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیە لەگەڵ قائیمقام و سەرجەم بەڕیوەبەرى ناحییەکانى سنوورى قەزایی کۆیە و بەرپرسانی ئیدارەی قەزاکە كۆبۆوه.
لەکۆبوونەوهکدا، سهرهتا باس لەڕەوشی دەڤەرەکە بەگشتیی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا و تیشک خرایەسەر کەم و کوڕی و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتى ناحییەکان و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سنوورى قەزاکە، پاشان جەخت لە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان و چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکان کرایەوە.
لهتهوهرێكی تری كۆبوونهوهكهدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەرپرسانی ناوچەکە بهگشتیى و لەڕێگەی ئەوانیشەوە لە فەرمانبەرانی سنوورى قەزاکە کرد، کە خەمخۆرانە و بەڕێک و پێکى و بۆ خزمەتکردنى خەڵکى کۆیە ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن و ڕایگهیاند: "سەرباری دۆخی سەختی دارایی لە ساڵى 2012 وە، بەڵام توانیومانە چى وەک پارێزگاى هەولێر و فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتییهكانى سنووری پارێزگاكهمان تاڕادەیەکی باش پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەهاوڵاتییان بگەێنین ، ئەوەش منەتێک نیە کە ئەم کارانە کراوە بەڵکو ئەرکى خۆمان جێبەجێ کردووە، ئەوەشى کە نەکراوە دیارە کە هۆکارەکەى قەیرانى داریی و نەبوونى بودجەى پێویست بووە". پارێزگای هەولێر ههروهها تەئکیدى لەوەکردەوە کە پێویستە هەمووان لەتەواوى دام دەزگاکانی قەزایى کۆیە وەک یەک تیمی کاربکەن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان.
پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە بەرنامە و پلانى پاریزگاى ههولێر بۆ ساڵى 2023 و گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست و پڕۆژەکان بە سنوورى قەزایی کۆیە، ڕایگەیاند: "لە بەرنامە و پلانماندایە بۆساڵى ئایندە 2023، بەشێکى زۆر لە پڕۆژەى زۆر باشى خزمەتگوزاریى لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، لەژێر ڕێنماییەکانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بهشێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازیى لە ناوەندی قەزایی کۆیە و ناحییە و گوندەکانى پێشکەش بەو شارە خۆشەویستە بکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە وهكو پارێزگاى ههولێر ئهوهی لهتواناماندابێت و بتوانین ئهنجامی بدهین، درێغی لێناکەین، کۆیە یەکێکە لە قەزا گرنگەکانى هەولێر و بەدڵ و بەگیان خزمەتى دەکەین".
گوتیشى: "وەکو پارێزگاى هەولێر بەرپرسین لەهەرکەم و کوڕییەک هەبێت لە هەر شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان هەبێت و چی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردن و نەهێڵانى ئەو کەم و کوڕیی و پێویستیانە ئەنجامى دەدەین".