بە گوژمەی زیاتر لە (500 ملیۆن دینار) چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێدەکرێت
بە گوژمەی زیاتر لە (500 ملیۆن دینار) چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێدەکرێت
بە گوژمەی (502 ملیۆن و 934 هەزار دینار) لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، 14 پرۆژەی خزمەتگوزاریی و پەرەپێدانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری، جێبەجێدەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتین لە:-
1- نۆژەنكردنەوەی شەقام.
2- دروستكردنی كابینە لە پرۆژەی ئیفراز3.
3- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ڕۆشنبیری.
4- گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 92/ بەرانبەر پاركی قوتابیان.
5- دانانی تۆڕی ئاو و بەستانی لەگەڵ بیر لە باغمرە شەهاب لە دارەتوو.
6- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی بەختیاری.
7- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لەگەڕەكی كوێستان.
8- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بیرەكانی هاوكاری و زیلان.
9- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە كەسنەزان.
10- نۆژەنكردنەوەی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باكوور.
11- گۆڕین و دابەزینی تۆڕی ئاو لە دارەتوو.
12- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك.
لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاریی.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر