لەسەر داواكاری پارێزگاری هەولێر" كۆمه‌كی و یارمه‌تی گه‌ێندرايه خێزانه یەزیدییەکان ...
لەسەر داواكاری پارێزگاری هەولێر" كۆمه‌كی و یارمه‌تی گه‌ێندرايه خێزانه یەزیدییەکان ...
له‌به‌رده‌وامی كاره خێرخوازییه‌كانی خۆیاندا رێكه‌وتی 18/12/2022، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی یەزیدییەکان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەباروودۆخ گوزه‌رانیان، شاندێکی پارێزگای هەولێر EJCC به هاوبه‌شی له‌گه‌ل دەزگای خێرخوازی بارزانی و ماڵی شنگال" سەردانی خانەوادە یەزیدییەکانی دەرەوەی کەمپه‌كانیان کرد" ئه‌م سه‌ردانه هاوبه‌شه لەسەر داواكاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بوو. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه تیمه‌كان هه‌ستیان به خەراپی بارودۆخی ئه‌و خێزانانه كرد" بۆیه راستەوخۆ هاوکاری گەیێنرایە ئەو خانەوادانە، كه‌ره‌سه‌كانیش بریتیی بوون له( موکێت و تەباخ و قاپ و قاچاغ و خێوه‌ت و پاکێجی جل و بەرگ و بەتانی)، له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا وێرای پیرۆزكردنی جه‌ژن لێیان" هاوكات خانەوادەکان باسیان له سەختی بارودۆخی گوزه‌رانیان كرد" دا‌واشیان کرد کە بە زووترین کات نه‌وت و گازیان بۆ دابینکرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی پارێزگاری هەولێرو دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد كه به‌رده‌وام له بیریان نه‌كردوون وهاوکاریان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن" هیوای ئه‌وه‌شیان خواست" کە بتوانن لەزووترین کات بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.